مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوڕە گەنجێكی كوردی شارى مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانی لەدەستدا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاوی كردەوە ڕۆژی یەكشەممە 26ـى ئایار ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەكی لاوی خەڵكی مەریوان بەناوی ئاژوان كیانی، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەكی قاچاخ، لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە.
بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، تا ئێستا تهرمهكهى ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.