شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، لەم بابەتە تەندروستییەدا باسی ئەو خۆراكانە دەكات كە دەبنە هۆی غازاتی زۆر .
د. كامەران رەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی راگەیاند” غازاتی زۆر گەلێك هۆكاری هەیە و رەنگە نیشانەی بوونی كێشەیەكی تەندروستی بێت، بەڵام كۆمەڵێك خواردن دەبنە هۆی زیادبوون و كۆمەڵێكیش دەبنە یارمەتی بۆ نەهێشتنی غازات یاخود كەمكردنەوەی .
ئەو خۆراكانەی دەبنەهۆی غازاتی زۆر، بریتین لەمانەی خوارەوە:
- پاقلەمەنییەكان: پاقلە، نیسك، نۆك و فاسۆلیا، بۆ ئەوەی تووشی غازاتەكە نەبیت پێویستە پێش لێنان چەند كاتژمێرێك بخرێنە ناو ئاو .
-شیر و بەرهەمەكانی: لەو كەسانەدا كە كێشەی هەرس نەكردنی لاكتۆزیان هەیە بەهۆی كەمی ئەنزیمی لاكتۆز یان نەبوونی ئەنزیمەكەوە . - هەندێك سەوزەكانی وەك بڕۆكلی و كەلەرم .
-پیاز، سیر و كاهۆ . - هەندێ لە میوەكانی وەك هەڵوژە، قۆخ و سێو، وشككراوەكانیش وەك مێوژ و هەڵوژە.
-دانەوێڵەكان بەتایبەت ئاردی سپی، لە دانەوێڵەكان تەنها برنج نابێتە هۆی زیادبوونی غازات . - بنێشت و ئەو شیرینەمەنیانەی ماددەی سۆربتۆڵیان تێدایە كە بۆ شیرین كرد بەكاردێن .
- خواردنەوە گازییەكان و كەحولییەكان.
د. كامەران رەسوڵ، ئاشكراشیكرد” جگە لە خواردنەوە گازی و كەحولییەكان، هەموو ئەوانەی كە لە سەرەوە باسمان كردن سوودی تەندروستییان زۆرە بۆیە پێویستە كەمتریان لێ بخۆرێت و مەرجیش نییە هەموو كەس بەو خۆراكانە تووشی غازاتی زۆر ببن.
ئەو خۆراكانەی بۆ نەهێشتنی غازات باشن، ئەوانیش بریتین لە: - خەیار و ترۆزی
-مۆز - زەنجەبیل