شەهلا رەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، دەڵێت:” جۆرە نەخۆشییەك لە نێو منداڵان بڵاوبۆتەوە و تووشی رشانەوە و زكچوون دەبن، ئەمەش پەویەندی زیاتر بە بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرماوە هەیە .
د. رێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” نەخۆشییەكی باو هەیە كە ئێستا لەنێو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش زیاتر لە وەرزی گەرمادا زیاتر بڵاودەبێتەوە، بەتایبەت كە منداڵَ لەكاتی بەرزی پلەی گەرما بچێتە دەرەوە، نیشانەكانیشی زیاتر سك ئێشە، رشانەوە و سكچوونە .
ئاشكراشی كرد:” بۆ ئەوەی منداڵەكە لەم نەخۆشییە بەدوور بێت وا باشترە كەمتر بچێتە دەرەوە، زۆر ئاو بخواتەوە هەروەها ئەو میوانەش بخوات كە پڕ ئاون، لەو كەسانەش دوور بكەونەوە كە هەڵگری نەخۆشییەكەن.
گووتیشی” رۆژانە منداڵانی تووشبووی ئەم نەخۆشییە دەهێندرێنە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیشیان بۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها هیچ حاڵەتێكی وا نەبووە كە رەوانەی هەولێر كرابن یاخود بەهۆی نەخۆشییەكە گیانیان لەدەستدا بێت.