مستەفا دۆلە مەری- زاری كرمانجی :
د. ڕزگار سەعید، یاریدەدەری ڕاگری زانكۆی سۆران بۆ كاروباری قوتابییان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” پێشتر تێچووی ساڵانەی دبلۆمی باڵا و دكتۆرا و ماستەر شەش ملیۆن دینار بووە، بەڵام دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا داشكاندنی ٪ ٤٥ بكرێت بۆ ئەم سێ بوارەی خوێندن بە پارارێل لە ئێستادا ساڵانە سێ ملیۆن و سێ سەت هەزار بۆ ئەم سێ بوارەی خوێندنی باڵا وەردەگیرێت و لە ماوەی ساڵێكدا بە دوو قیست دەدرێین.