ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەنوس و چالاکی بەناوبانگی مافی ژنان و خەڵکی سنە، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای 21 ساڵ بەندکران و دورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدانی بە سەردا سەپێنرا.
ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، ژینا مودەڕیس گورجی ڕۆژنامەنوس و چالاکی مافی ژنان لەم دواییانەدا لەلایەن لەقی 1ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی بە تۆمەتی “پێکهێنانی دەستە و گروپی نایاسایی بە مەبەستی ڕوخاندنی دەسەڵات” سزای 10 ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گروپ و وڵاتە دژبەرەکان” سزای 10 ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای 1 ساڵ بەندکردنی بە سەریدا سەپێندرا.