زاری كرمانجی :
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی شۆڕشی گوڵان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:”جەخت لە كار و لێكگەیشتنی هاوبەش و پێكەوەیی دەكەینەوە كە ئێستا و داهاتوویەكی باشتر بۆ گەلی كوردستان مسۆگەر دەكات”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “شۆڕشی گوڵان هەستانەوەیەكی شكۆمەندانەی میللەتێك بوو كە لەپێناو ئازادی و سەرفرازیدا ئامادەی گیانبەخشین و هەموو قوربانیدانێك بوو. لە شۆڕشی گوڵاندا، گەلی كوردستان سەلماندی كە هەرگیز كۆڵ نادات و پەیام و ئامانجی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر تا سەركەوتن بەردەوامە”.
دەقی پەیامەکە:
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ یادی شكۆداری چل و هه‌شت ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌نێرین و به ڕێزه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه. سڵاو له ته‌واوی پێشمه‌رگه و كادیران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له ریزه‌كانی شۆڕشدا خه‌باتیان كرد.
شۆڕشی گوڵان هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ی میلله‌تێك بوو كه له‌پێناو ئازادی و سهرفرازیدا ئاماده‌ی گیانبه‌خشین و هه‌موو قوربانیدانێك بوو. له شۆڕشی گوڵاندا، گه‌لی كوردستان سه‌لماندی كه هه‌رگیز كۆڵ نادات و په‌یام و ئامانجی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به رابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه.
كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستان به ده‌وری ئامانجێكی باڵاوه، به‌رهه‌می شۆڕشی گوڵان بوو كه له كۆتاییدا راپه‌ڕینی ئازاری 1991ی سه‌رخست و ئازادی و فیدراڵی و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانی به‌دوا هات. له‌م یاده‌دا جه‌خت له لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ گه‌لی كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
یادی شۆڕشی گوڵان به‌رز و پیرۆز بێت، سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
26ی گوڵانی 2024