زارى کرمانجى-سۆران:
سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەریتانیا ژمارەیەک پەنابەری کورد، دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی ئایاری 2024، دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق، ڕایگەیاند ” حەفتا پەنابەری کورد، لە بەریتانیا دەستگیرکراون و بڕیارە رۆژی دووشەممە حکوومەتی ئەو وڵاتە سێ لەو پەنابەرانە دیپۆرتی هەولێر بکاتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ماوەیەکە پرسی پەنابەران لە بەریتانیا و گواستنەوەیان بۆ وڵاتی روواندا و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان پرسێکی گەرمە و بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر هەوڵی دەرچوون لە بەریتانیا دەدەن و بەشێکی زۆریشیان گەڕاونەتەوە فەرەنسا.
گووتیشى: ”وڵاتانی ئەڵمانیا و نەمساش هاوشێوەی بەریتانیا بە نیازن پرۆژەی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا پەرە پێ بدەن و ئەو پەنابەرانەی بە قاچاخ چوونە وڵاتەکانیان و مافی مانەوەیان نییە رەوانەی ڕوواندا بکرێن”.