زارى کرمانجى:
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ئەم مانگە هەندێک گۆڕانکاری لە بڕی دابەشکردن کراوە و دەبێت هاووڵاتییان ئاگادار بن.”
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گووتى: “لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، دەست دەکرێت بە ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی بەشی چوارەمی خۆراک بەسەر هاووڵاتییان و هەموو مادە خۆراکییەکانیش لە کۆگاکان ئامادەن.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕانکارییەک لە بڕی بەشەخۆراکی چوارەمدا کراوە، هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیان بۆ لای بریکارەکان ئاگادار بن، بۆ هەر هاووڵاتییەک دووکیلۆ و نیو برنج، یەک کیلۆ شەکر، یەک لتر زەیت دەدرێت.”
پتر روونیکردووەتەوە، ئەم مانگە ئارینۆک دابەش ناکرێت، لەجیاتی ئەوە، بۆ هەر هاووڵاتییەک یەک کیلۆ نیسک دەدرێت، سەبارەت بە دۆشاوی تەماتە، بۆ هەر هاوڵاتییەک چوارسەد گرام دەدرێ، کە بەشی پێنجەمە، چونکە مانگی ڕابردوو بەشی سێ و چوار بەیەکەوە دابەش کرا.
































































