زارى کرمانجى-چۆمان:
دوێنێ هەینی، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى سۆران و بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى چۆمان، خولى پیشەسازى خۆراک بۆ ژمارەیەک ئافرەتانى قەزاى چۆمان کرایەوە.
کامەران حوسێن مامەند، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى سۆران، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند ” لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان و بە پاڵپشتی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سۆران و بە هاوکاری هەردوو رێکخراوی ( UNDP-USAID ) خولی پیشەسازی خۆراک بۆ ژمارەیەک ئافرەتى چۆمان کرایەوەو بۆ ماوەى شەش رۆژ بەردەوام دەبێت”.
گووتیشى ”لە کاتى کردنەوەى خولە نوێنەرانى وەزارەتی کشتوکاڵى هەرێم ئامادەبوون و لەلایەن ( د. بڕوا ، م. بوشڕا ) لە زانکۆی سەلاح الدین، سەرپەرشتى دەکرێت”.

































































