زاری كرمانجی :
تیمەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلیفان ی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی رواندوز، لە گوندی (ئالانە) سەر بە ناحیەی خەلیفان، لەئەنجامی گەڕان و پشكنینی ناوچەكە، توانیان دەست بەسەر دەزگایەكی بیری (ئیتوازی) دابگرن.
تۆمەتبار پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوە و رادەستی دادوەری لێكۆلینەوەی خەلیفان كراوە، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێككاری یاسایی.