زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەزاری كرمانجی گووت ” ڕۆژی ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران و سەرۆکی یەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلی عێراق/ لقی هەولێر ، بە بەشداری یاریزانانی ناوخۆیی و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ئۆفڕۆد لە نزیك ناوچەی پیشەسازی باپشتیان لە شاری سۆران سازكرا”.
گووتیشی: ” ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن یەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلی عێراق/ لقی هەولێر، بە هەماهەنگی و هاوکاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش بەڕێوەچوو”.
ئاماژەی بەوەشدا ” لە کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا خەڵات بەسەر بەشداربووان و براوەکان دابەش کرا.