لاڤین شێخە
لە زەمەنی ئێستادا هەر لێكۆڵینەوەیەك كرابێ لەسە خیانەتی هاوسەران تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بە هۆكاری یەكەم دادەنرێت . چەندین فاكتەری گرنگ هەن كار دەكەنە سەر تێكچوونی شیرازەی خێزان ئەویش وەك باسمان كرد هۆكارێكی سەرەكی و باو لەم سەردەمە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە .
ئەگەر سەیری رابردوو بكەین هەرچەندە ژیان سەخت بووە باری داراییان باش نەبووەو هۆشیاری خێزان كەم بووە، بەڵام جیابوونەوە زۆر كەم بوو، هەرچەندە ئێستا كۆمەڵگا پێشكەووتوە بەڵام كێشەی نێوان هاوسەران رۆژ بە رۆژ لە زیادبوودبووندایەبە .
پێی ئامارەكان ڕێژەی جیابوونەوە لەبەرامبەر پڕۆسەی هاوسەرگیری زیادیكردووە، سەرەنجامی خیانەت هێندە ترسناكە گاریگەری دەروونی بەجێدێلێ و هەندێ جار دەگاتە ڕادەی كوشتن. خیانەت زەوجی هێندە زۆر بووە ڕەنگە زۆربەی كچ و كوڕانی كۆمەڵگە ترسیان لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری و هەڵبژاردنی هاوسەر هەبێ . چونكە ڕێژەی تەڵاق هێندە زۆر بووە ترسیان لە پێكهێنانی ئەو پڕۆسەیە هەیە یەك لە باوترین كێشەكانی كۆمەڵگەیە بەهۆی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل و كاریگەری دراما تووركیەكان .
من ناڵێم نابێ مۆبایل و تەلەفزیۆن بەكاربێت و دراماو فلیمەكان سەیر نەكرێن، چونكە مۆبایل پێویستیەكی گرنگە و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش بەهەمان شێوە ئەگەر كەسێ بە باشە بەكاربهێنی داهێنان و ئاسانكاری زۆر گرنگ دەكەن و ئاڵوگۆڕی زانیاریەكانی پێدەكرێ .
بێگومان ئیسلام ڕێگەی پێداوین خۆشی لە ژیان وەرگرین، بەڵام نابی زیاد پێویست بێ
واباشە ژن و مێرد بەر لەوەی بگەنە ئەو رووداوە نەخوازراوە چارەسەری كێشەكانی نێوانیان بكەن و متمانە و گرنگیپێدانی جاران بگەڕێتەوە، درووست نییە بۆ پیاو یان ئافرەت ناپاكی بارامبەر یەكتر بكەن و پێویستە شەڕەف و ناموسی یەكتر بپارێزن هەر وەخت بوون بە حەڵاڵی یەكتر، پێویستە پیاو ئافرەتەكانی تر لەخۆی حەرام بكات و ئافرەتیش پیاوەكانی تر لەخۆی حەرام بكا
بەڵام تەكنەلۆژیا كاریگەری خراپی درووست كردووە، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕێیان خۆش كردووە بۆ درووستبوونی پەیوەندی نادرووست، بەكارهێنانی تۆری كۆمەڵایەتی جیابوونەوەی ژن و مێردی كردۆتە شتێكی ئاسایی هەروەها پێم وایە جیابوونەوەی مۆدێلەكان و كەسایەتیە دیارەكان كاریگەری لەسەر جیابوونەوە كردووە بۆ هەندێ كەس كردوویەتی بە شتێكی نۆڕماڵ و هەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانن كە گفتووگۆی خێزانی كەم كردۆتەوەو ڕێز و خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكانی لاواز كردووە و بۆتە هۆی سستبوونی پەیوەندی نێوان هاوسەران و بێ ئاگایی دایكان و باوكان لە منداڵەكانیان .
ئەو دۆخەش جێی نیگەرانیە، هەر یەكەمان رۆژانە چەندان خیانەتی نێوان هاوسەران دەبینین كە ئافرەت لە پیاوەكەی یان پیاو لە ئافرەت دەیكات رەنگە هەر لایەنێك بیكات لایەنەكەی تر پێی نەزانێ نازانم ژن كوو ویژدانی قبووڵ ئەكا پیاوەكەی لە بەیانی تا ئێوارە سەرباری سەختیەكان و ئازارەكانی گیانی بەڵام كاسبی خۆی هەر ئەكات بۆ ئەوەی ئافرەتەكە لەهیچی كەم نەبی بەڵام لە بچووكترین دەرفەت قسە لەگەڵ پیاوانی تر دەكات و دەیهێنێتە ماڵەوە چۆن ئەتوانێ نان و بەرهەمی پیاوێكی تر بخۆی لە ماڵی پیاوێك بژی كەچی پیاوێكی تر جەستەت لە باوەش بگرێ كە هیچ حەقێكی بەسەرتەوە نییە . ڕەنگە دواتر ئاشكراش بێ كە لەوانەیە كووشتن و تێكچوونی شیرازەی خێزانی لێبكەوێتەوە ڕووداوی زۆر گەورەو ناخۆشتریش بۆی هەیە هەموو ئەو شتانەش لەیەك نامە دەستیپێكردبی .
وەنەبێ ئەمە بەس بۆ ئافرەت بێ پیاوی وامان هەیە خێزانی هەرچ خزمەتە لەماڵەوە ئەیكات حەیاو حورمەتی ئەپاڕێزێت بەڵام خۆی خەریكی خیانەت و ڕابوواردنە لەگەڵ كچ و ژنی تر، هەندێكجار كەسی بەرامبەر هۆكارە بۆ خیانەت لەوانەیە ئەوەندە نزیكبێتەوە لەپیاوەكە هێندەتێكەڵ بێ تا دەگاتە ئەوەی پیاوەكە خێزانی خۆی هێندە لەدڵ نامێنێ.
بۆیە هەركەس بی، وامەكە ببی بە كەسی سێیەمی نێوان دوو كەس، رێگەمەدە ببی بە وەسیلەیەك بۆ جیابوونەوەیان چونكە هەرچ بكەی دەهێتەوە ڕێی خۆت .
هەندێ كەس بەناوی ئازادی خێزان تووشی داڕمان و ڕووخان دەبەن و مخابن كەسانێكیش بێئاگا هەر بەو ناوە بەتڵەوە دەبن و تووشی چەندان هەڵە و كێشەی گەورە دەبن .
تۆڕی كۆمەڵایەتی و ئینتەرنێتیش وەكو بومەلەرزەیەك وایە خێزان دەلەرزێنی و تووشی ڕوخان و پەرتەوازەبوونیان دەكات.
هۆكارەكانی خیانەتی هاوسەران
1_سەرەكیترین هۆكار تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانن ئەویش بەهۆی خراپ بەكارهێنان و نەزانینی بەكارهێنانیان هەروەها ئەو دراما تووركیانەش فاكتەرێكی سەرەكین لە تێكدانی تەبایی ناو ماڵ كە كاریگەری لەسە دراما كووردیەكانیش كردووە بە جۆرێك زۆربەی دیمەنە نەشیاوەكان دووبارە دەكەنەوەبێ ئەوەی سنوورێك دابنرێ و لەوانەیە منداڵیش سەیری بكا كە دواتر كاریگەری لەسە ئەویش دەبی.
٢-نەمانی سۆز و خۆشەویستی و گرنگیپێدان لەنێوان هاوسەران كە پیاو لە ماڵ دڵخۆش نەبوو یان ئافرەتەكە لەلایەن پیاوەكەیەوە گرنگی پێنەدرا بە كەمترین خۆشەویستی و گرنگیپێدان لەلایەن كەسانی دی بە ئاسانی بەلاڕێدا دەبرێ و تووشی خیانەت دەبن .
٣-پابەند نەبوونی بەدین كە لای ئاسایی بێ دەستی بەر هەر كەسێكی نامحرەم بكەوێ .
٤-ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان .
٥-ئیهمالكردن و بەجێنەهێنانی ئەركەكانیان چونكە ژن و پیاوو كۆمەڵەك ئەرك و مافیان بەرامبەر یەك هەیە كاتێ پێشێلكرا ناخۆشی دێتە نێوانیان بەمەش بۆشایی درووست دەبێ هەریەكەیان هەوڵ دەدەن لە دەرەووە ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە یان گوێڕایەڵنەبوونی ئافرەت بۆ پیاوەكەی .
٦-هەندێجار بۆیە پیاو خیانەت دەكات چونكە ئافرەتەكە هیچ بایەخ بە خۆی و پاكو خاوێنی خۆی و ماڵەوە نادات.
٧- لەوانەیە ئەو كەسە پێشتر كەسەكی دی لەژیان و دڵی هەبووبی بەهەر هۆكارێك بێ پێی نەگات و هاوسەرگیری لەگەڵ كەسەكی دیكە بكا یان ئەگە بە دڵ وبڕیاڕی خۆی هاوسەرگیری نەكا جا ڕەنگە هەر لایەنەك بێ لەهە ر دەرفەتێك بۆی بڕەخسێ خیات بكات .
٨- زۆر جار كچ یان كووڕ تووشی هەڵە دەبن، لە هەڵبژاردنی هاوسەر ئەویش پێش هاوسەرگیری لێكتێناگەن كەبەیەگدەگەن سرووشتیان جیاوازە نەگونجان درووستدەبێ”.