پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هەر مسقاڵێک نزیکەی دە هەزار دینار ڕووی لە دابەزین کردووە، هەروەها لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2,334 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 546 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 478 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .