شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری، دەڵێت” ئەو نەخۆشییانەی كە دووچاری كۆئەندامی هەرس دەبنەوە و چارەسەرییان نەشتەرگەرییە.
د. هێمن حسێن كاكە عەلی، پزیشكی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس، جگەر، پەنكریاس و نەشتەرگەری قەڵەوی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجەی پەنكریاس، هەوكردنی ریخۆڵە كوێرە، نەخۆشییەكانی بەردی زراو و…هتد، كە دووچاری كۆئەمدامی هەرس دەبنەوە چارەسەرییان بە نەشتەرگەری دەكرێن، كە لە خوارەوە زیاتر روونیان دەكەینەوە، ئەوانیش وەك:
- هەوكردنی ریخۆڵە كوێرە
- دروستبوونی گیرفان لە كۆڵۆندا بەتایبەت كاتێك تووشی هەوكردن دەبن
- شێرپەنجەی پەنكریاس، كۆڵۆن و شێرپەنجەی جگەر و ریخۆڵە
- نەخۆشییەكانی زراو وەكو بەردی زراو
- فتقی گەدە
- داخزانی كۆم
- هەوكردنی درێژخایەنی پەنكریاس
- هەوكردن و برینداربوونی رێرەوی هەرس