پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” دوێنێ هەینی لەلایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستکرا بە دووبارە نۆژەنكردنەوەو قیڕتاوکردنەوەی بەشێكی ڕێگای هامڵتۆن لە گەلی عەلی بەگ”.
ئەندزیار خوسرەت سادق، گووتیشی: ” ئەم شوێنەی ڕیگاكە كە نۆژەنكرایەوە بە درێژایی یەك كیلۆ مەتر بوو، بەگوژمەی 100ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربوخۆی سۆران جێبەجێ كرا.