مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا جووتیاران لە چەند ڕێنمایییەك ئاگادار دەكاتەوە لە كاتی دروێنە كردنی گەنمەكانیان و هۆشداریش دەدات كە پێویستە لەكاتی دروێنەكردندا ئامێری ئاگركوژێنەوە CO2 (٦كغم) لە ناو دەراسەكاندا هەبێت و دەشڵێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خۆپاراستن لە كارەساتی نەخوازراو پێویستە جووتیاران پابەندی ڕێنمایییەكان بن :
١- پێویستە ئامێری ئاگركوژێنەوە CO2 (٦كغم) لە ناو دەراسەكاندا هەبێت.
٢- نابێت بە هیچ شێوەیەك كرداری لەحیم كردن لە ناو كێڵگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
٣- وشیاربوونی شۆفێری دەراسە لە كاتی بوونی هێڵی كارەبا لەناو كێڵگە.
٤- چاككردنی ڕێگای نێوان توخوبەكان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەكان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی.
٥- پێویستە هەر دەراسەیەك بە بەردەوامی تانكەرێك ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە كاتی ئیش كردندا و ترۆمپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە كاتی ڕوودانی هەر ئاگرێك بتوانن بە زووترین كات هەوڵی كۆنترۆڵ كردنی بدەن.
٦- شۆفێری دەراسەكان خۆیان بە دوور بگرن لە جگەرە كێشان ئەگەر كێشای نابێت فڕێی بداتە ناو كێڵگەكان.
٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنكەكانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەكانی تر.