زاری كرمانجی-قەسرێ
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی قەسرێ بڵاوی كردووەتەوە: ” دەست كراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی دانانی ئارامكۆی جۆری پلێت تیرە (٣م) دروست كردنی باڵ بەكۆنكریت و شیش و پڕكردنەوەی بەشێوەی ئەندازەیی، ئەم پڕۆژەیە لەسەر پێشینەی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران جێ بەجێ دەكرێت، بەمەش هەردوو گەڕەكی برایەتی و گوندەكانی بەردەشان و وەڵزێ بە یەكتری دەبەستێتەوە، بە تەواو بوونی ئەو پردە ئاسانكاریەكی باش دەبێت بەمەستی هاتووچۆ كردنی خەڵكی ناوچەكەو دەوروبەری”.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ” بەڕێوەبەری ناحیەو سەرۆكی شارەوانی قەسرێ، لەگەڵ تیمێك سەردانی چەند كۆڵانێكی گەڕەكەكانی ناو سەنتەری ناحیەی قەسرێ یان كرد، بەتایبەت ئەوانەی كۆنكریت یان قیڕ نەكراون، بۆ ئەوەی لە داهاتوو خزمەتگوزاری پێویستی یان بۆ جێبەجێ بكرێت، لە چوار چێوەی كارەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.