محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای هێنانەکاییەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سۆران مۆڵەتی کارکردن بە چەند پڕۆژەیەک دراوە لە سێکتەرە جیاوازەکان بۆ یەکەمجاریش لەسەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، پڕۆژەیەکی گرنگی پیشەسازی مۆڵەتی کارکردنی پێدراو بەو هۆیەشەوە دەرفەتی کارو دابینیکردنی پێداویستی ناوخۆیی زیاتر دەبێت.
دلڤان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024 مۆڵەتی دروستکردن کارگەیەکی پیشەسازی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزای خەلیفانی درایە کۆمپانیای ڕۆژی ڕۆشن بەناوی (کارگەی ڕۆژی ڕۆشن بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ ) بە ژمارە مۆڵەتی (1365/س) “.
دلڤان عومەر، ئاماژەی بەوەشکرد ” تێچووی پرۆژەکە دەگاتە نزیکەی 20،000،000$ ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری (48 دۆنم) ، دروستکردنی ئەم کارگەیەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری ناوچەکەو ڕەخساندنی سەدان هەلی کار.

































































