زارى کرمانجى-سۆران:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكیان واژوو كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 39 هه‌زار عێراقى كه مافى پهنابهربهتیان له‌و وڵاته ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ئایارى 2024، عه‌باس جه‌هانگیر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، ”عێراق و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكیان واژوو كردووه به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 39 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى له ئه‌ڵمانیاوه له چوارچێوه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێنماییه‌كانى ده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ”.
لەبارەى ئەو کەسانەى دیپۆرت دەکرێنەوە، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق گووتى ”ئه‌و كه‌سانه سه‌رجه‌میان مافى په‌نابه‌ریه‌تیان ره‌تكراوه‌ته‌وه له ئه‌ڵمانیا، یاخود پێشینه‌ى تاوانیان هه‌یه”
ئاماژەى بەوەشکرد ”ده‌یانه‌وێت ئه‌و هاووڵاتیه عێراقیانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان و به‌ڕێزه‌وه تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆیان بكرێنه‌وه”.
پتر روونیکردەوە ، له ماوه‌ى رابردوودا به دوو كۆمه‌ڵه 39 كه‌س و 60 كه‌س گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه عێراق. ئەوەشى خستەڕوو، ”رێككه‌وتنه‌كه چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌شى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه خۆبه‌خشانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و مه‌رجه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه نایانگرێته‌وه”