بەختیارسەباح -زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خولى هۆشیاریى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکان بۆ ٢٠ فەرمانبەری سنووری قەزاکانى ئیدارەى سۆران کۆتایى هات.
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵاویکردووەتەوە، لەژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خولى هۆشیاریى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکان بۆ ٢٠ فەرمانبەر کرایەوەو بۆ ماوەى چوار رۆژ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ کۆتایى بە خولەکە هات.
ئاماژەى بەوەشکردووە، خولەکە لەلایەن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەرێم بە هاوکاری رێکخراوی THW ئەڵمانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و کارەساتەکانی سروشتی و نا سروشتی کرایەوە.