مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نەخۆشخانەی هیوا ڕاگەیاند ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەرزبوونەوە دایە و دەشڵێت لەپاڵ ئەوەشدا ڕێژەی چاكبوونەوە لە ئاستێكی بەرزدایە.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند كە ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئاشكراشی دەكات لە هەرێمی كوردستان هێشتا ئاستی تووشبوون لە وڵاتێكی ئەورووپی كەمترە.
نەقشبەندی باسی لەوەش كرد كە ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە نێو منداڵاندا لە بەرزترین ئاستدا بووە، كە 18.1% بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوان ناتوانن ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە كەم بكەنەوە، ئەگەر سەنتەرێكی دیاریكردنی پێشوەختەیان نەبێت، بۆیە دەڵێت “ئەگەر سەنتەرێكی لەو شێوەیەمان هەبێت، دەتوانین چارەسەرییەكان زۆر باشتر بكەین لەبری ئەوەی نەخۆشێك لە قۆناخی یەكەم و دووەم دەستنیشان بكەین لەبری ئەوەی لە قۆناخی چوارەم دەست بە چارەسەرییەكان بكەین.”