پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
نەوت فرۆشێكی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” ئەمڕۆ نرخی نەوتی سپی ماڵان بەراورد بە هەفتەی رابردوو، رووی لەدابەزینكردووە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نەوتی عێراقی و ئێرانی لە بازاڕای نەوت فرۆشان بەردەستەو كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت و هەروەها دەنگۆی دابەشكردنی نەوت یش یەكێكی تر لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا .
مەغدید ئۆمەراوەی ئاشكراشی كرد:” بەهاتنی نەوتی سپی لە عێراق و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت زیاتر دابەزێ”.
مەغدید ئۆمەراوەی ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی عێراقی بە 265 هەزار دینارە، هەروەها بۆهەر لیترێكیش بە 1150 دینار دەفرۆشرێت”.