مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەكاتەوە كە ڕۆژانی هەینی ڕێگا بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادرێت لە ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیارییەكان هاتووچۆ بكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەكاتەوە كە ڕۆژانی هەینی لە كاتژمێر 8:00 ی بەیانی تا كاتژمێر 8:00 ی بەیانی ڕۆژی دواتر، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاراستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان قەدەخە دەكرێت و پێویستە بارهەڵگرەكان بەم ڕێگایانەدا هاتووچۆ نەكەن و پابەندی بڕیارەكە بن
دەشڵێت تا ئەو كاتەی ڕێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەكان دابین دەكرێت، بڕیارەكە بەردەوامیی دەبێت.