زاری كرمانجی- خەلیفان:
بڕیارە سەرتای هەفتەی داهاتوو لە قەزای خەلیفان بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك دابندرێت و چەند پڕۆژەی دیكەش رابگەێندرێت.
هەژار حەكیم، بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سۆران، لەمبارەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند ” ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ دانانی بەردی بەناغەی چەند پڕۆژەیەك لە قەزای خەلیفان كە پێكهاتووە لە ، چاك كردن و قیرتاو كردنی شەقامی حوندیانی نوێ، هەروەها كۆنكرێت كردنی رێگەی جولەمێرگی خواروو لە گەڕەكی خەبات”.
هەژار حەكیم زیاتر روونیكردەوە ” وێڕای ئەم پڕۆژانە چەند پڕۆژەیەكی دیكەش رادەگەێندرێن، ئەمەش لە دوای سەردانی كردنی مەیدانی هەڵگوورد شێخ نەجیب، سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ قەزای خەلیفان بوو”.