مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
توێژەرانی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەمەریكا لە نوێترین توێژینەوەی خۆیاندا هۆشداری لەسەر جپسی پەتاتە و پسكێت دەدەن و زۆرخواردنیان بە هۆكاری پیربوونی مێشك و تووشبوون بە جەڵتەی مێشك دەزانن.
توێژەرانی نەخۆشخانەی ماساچیوتیتس-ی ئەمەریكی، توێژینەوەیەكیان لەسەر ئەو كەسانە كردووە كە خۆراكە ئامادەكراوەكان زۆر دەخۆن و پێیان وایە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان زۆرە.
دەشڵێت “ئهو كهسانهى بهردهوام ژەمە سووكەكان یان ژەمە ئامادەكراوەكان دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی شەكرە لە جۆری دوو و شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ زیاترە.”
دەبلیو كێمبرلی، نووسەری توێژینەوەكە، پەیڕەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی تەندروست، بە كلیلی پاراستنی تەندروستی مێشك ناو دەبات و دەڵێ “منداڵان و ئەو كەسانەی بە زۆری خواردنە ئامادەكراوەكان و جپس و پسكێت دەخۆن، تووشی لەبیرچوونەوە و جەڵتەی مێشك دەبن.”
كیمبەرلی ئەوەش دەڵێ “خواردنە خێرا و ئامادەكراوەكان ڕێژەیەكی زۆر چەوری و خوێ و شەكریان تێدایە، لەبەرامبەردا بڕێكی كەم پرۆتین و ڕیشاڵیان تێدایە.”