زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ لە بەرێوەبەرایەتى گشتیى هاتووچۆى سۆران، پاکانە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت، کە بێ سەرەتان و تۆمار نەکراون.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هاتووچۆى سۆران ڕایگەیاند : ”لە ماوەی 10 ڕۆژ پاکانە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەین، کە بێ سەرەتان”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ى ئایارى 2024، بەشێکی زۆری هاووڵاتییانى خاوەن ئۆتۆمۆبێلى بێ سەرەتا چوونەتە بەڕێوبەرایەتی گشتیى هاتووچۆی سۆران، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان