محەممەد مەحموود- وەرتێ:
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی وەرتێ کرایه ناحیە، تا ئێستا بە تەواوی بنکەو دامەزراوە حکومییەکان لەو شارە دێیە نەکراونەتەوە، لە ئێستادا ناحیەی وەرتێ پێویستی بە کردنەوەی دوو بنکەی تازەی خزمەتگوزاری هەیە.
شۆرش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ دەربارەی کردنەوەی دامەزراوەی تازە لە سەنتەری شارەدێی وەرتێ بۆ زاری کرمانجی دەڵێت ” بۆ کردنەوەی بنکەی هاتووچۆ رەزامەندی وەرگیراوەو تەنها ماوە میلاک دابین بکرێت، شوێنی پێویستمان دابینکردووە، دامەزاراوەیەکی تریش کەوا وەرتێ پێویستی پێیەتی کردنەوەی بنکەی گەشت و گوزارە، چونکە وەرتێ شوێنێکی گەشتیارییەو کاروبارەکان لەو بارەیەوە بە کردنەوەی بنکەی گەشت و گوزار خێراتر رایی دەکرێن “.
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کردووە لەسەر کردنەوەی بنکەی گەشت و گوزار.