” لەهەوڵی پێكهێنانی بەرەیەكی بەهێزی هاوبەشن”
لاهور جەنگی سەرۆكی ئێستای حزبی بەرەی گەل، لە هەوڵی بەهێز كردنی رەوتەكەیدایە، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵی ئاشتكردنەوەی سەركردەكانی پێشووی یەكێتی دەدات، لە دواین هەوڵەكانیشی ئاشتكردنەوەی بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار بووە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی (خۆر) بڵاوكراوەتەوە” لاهور جەنگی تاڵەبانی لە نیوەڕۆخوانێكدا مەلا بەختیار و بەرهەم ساڵحی كۆكردەوە، بە مەبەستی ئاشتكردنەوەیان”.
زیاتر بڵاوكراوەتەوە ” ڕێككەوتنێكی هاوبەش كراوە لە نێوان هەر سێ سەركردەكەی پێشووی یەكێتی بە مەبەستی دروستكردنی بەرەیەكی هاوبەش و كاری هاوبەش لە ئایندەیەكی نزیكدا بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.