مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە دزیی لە سندووقی كۆكردنەوەی خێر لە چەند مزگەوتێك كردبوو.
ئەمڕۆ 23-5-2024 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە”دوای ئەوەی دزی لە سندووقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت لە سلێمانی كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، چاودێری خرایە سەر مزگەوتەكان و سەرەنجام توانرا لەكاتی دزیكردنەكەدا، تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیر بكرێت.”
لە راگەێندراوەكەدا هاتووە ” ئێستا تۆمەتبار (ب، ل، ع) لەدایكبووی 2003، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لە لێكۆڵنەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە، كە لە چەند مزگەوتێك لە شاری سلێمانی و مزگەوتێكیش لە شاری هەولێر، دزیی لە سندووقی كۆكردنەوەی خێر بۆ ئەو مزگەوتانە، كردووە”.