زاری كرمانجی – سۆران :
گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگەی سۆران – رواندز كۆگای كۆمپانیایەك ئاگری گرتووە و لە ماوەیەكی زوودا كۆنتڕۆڵ كراوە .
رائد/ رەوەند هاودیانی گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاشكراشی كرد:” كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوەی كۆمپانیایەك بەناوی ” ڕاز ” دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداو و توانرا لە ماوەیەكی زوودا كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن و هیچ زیانی گیانی لێنەكەوتەوە .
زیاتر گووتی:”ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە دروست بووە، زیانێكی زۆری ماددی بەر كۆمپانیای ناوبراو كەوتووە .
كۆمپانیای ڕاز لە رابردوو، كاری دانانی كامێرای چاودێری لە ئیدارەی سۆران دەكرد، لە ئێستاشدا لە بواری دانانی كارەبای وزەی خۆر كاردەكات .