بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری قەزای خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی لێکەوتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای (کەرکوک – بەغداد) لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنووری قەزای خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کوردە و ناوی (ع، ح، ب)ە، پیشەی سەرباز بووە لە فەوجی یەکی لیوای (٨٨) فیرقەی (٥٢)ی سوپای عێراق.