مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی و دداننان بە دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن هەر یەك لە نەرویج و ئێرلەندا، ئیسرائیل باڵیۆزانی خۆی لەو دوو وڵات كشاندەوە.
یسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕاگەیاند كە پەیامێكی توندیان بۆ ئێرلەندا و نەرویج ناردووە و لە ئێستادا بەمەبەستی ڕاوێژكردن نوێنەر و دیپلۆماتكارەكانیان لە دەبڵن و وارشۆ كشاندووەتەوە.
لە لایەكی تریشەوە پێدرۆ شانسێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا ڕاگەیاند لە دەمێكی نزیكدا حكومەتی ئیسپانیا هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی ئەورووپا ددان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.
جگە لە نەرویج و ئێرلەندا و ئیسپانیا، بەلجیكا و سلۆڤینیا و ماڵتا ش بڕیاریان داوە لە داهاتوویەكی نزیكدا ددان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن.