زاری كرمانجی – سۆران :
دوای مانەوەی چەند ڕۆژ لە ژێر چاودێری پزیشك، ئەمڕۆ ئەو پیاوەی لە گوندێكی نزیك دارەتوو سەگ پەلاماری دا و و لووتی لێ كردەوە گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی 11ـی ئایاری 2024، پیاوێكی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی (ئ، م) لە گوندی باغەمرەی شەهاب، سەگێكی بێلانە پەلاماری دا و بە سەختی برینداری كرد.
ئەمڕۆ 22ـی ئایار، دوای یانزە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەهۆی ڤایرۆسی سەگەكە و كاریگەریی برینەكەی، گیانی لەدەستدا.