بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ شەش رێکار دەگرێتەبەر.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیكردۆتەوە ” نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە ئێستا هەندێک پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە، لە هەرێم شەش رێكارمان گرتوەتەبەر كە ئەوانیش پشکنین كردنە بۆ ئاژەڵەكە پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان”.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ” لەگەڵ جێبەجێكردنی رێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان، پێویستە سەربڕینی ئاژەڵ لە كوشتارگە فەرمییەکان بێت، دوای پشکنین و مۆركردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە ڤێتەرنەرییەكانەوە بخرێتە بازاڕوە”.
وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ” سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر رێگە و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە”.
” رێکاری پێویست بۆ دابینکردنی دەرمانی شوشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر “قڕنە” کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.