شەهلا رەشید- سۆران:
بەرپرسی ئەنجومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، راگەیاند:” ئامادەكاریمان كردووە
لە رۆژانی داهاتوو خوولێكی درومان بۆ ئافرەتانی سۆران بكەینەوە .
نازەنین عەزیز، بەرپرسی ئەنجومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت:” لە بەردەوامی كار و چالاكیەكانماندا، وەك ئەنجوومەنی سۆران خولێكی درومان بۆ ئافرەتانی ئیدارەی سۆران دەكەینەوە، تا لە داهاتوو ببنە خاوەن كاری سەربەخۆی خۆیان، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەكانمان كردووە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەستپێدەكەین.
گووتیشی:” لەم خولەدا 20 ئافرەت بەشدار دەبن و ماوەكەشی 20 رۆژ دەخایەنێت، هەروەها هەوڵدەدەین زۆرترین ئافرەت لە كردنەوەی خولەكانمان بەشداربن و سود مەند بن”.