زارى کرمانجى-سۆران:
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆنی پابەند كرد بە تەرخانكردنی پێنج كورسیی پەرلەمانی كوردستان بۆ پێكهاتەكان.
ئەمڕۆ سێشەمە 21ـی ئایارى 2024، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی عێراق، بە رایگەیاند، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقی پابەند كرد بە تەرخانكردنی پێنج كورسیی پەرلەمانی كوردستان بۆ پێكهاتەكان.
زیاتر گوتی، بڕیارەكە بەم شێوەیە دەبێت: ”پێویستە كۆمسیۆن لەو 100 كورسییەی دادگای فیدراڵی بۆ پەرلەمانی كوردستانی داناوە، پێنج كورسی تەرخان بكرێت بۆ پێكهاتەكان، ئەو پێنج كورسییە دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا: دوو بۆ هەولێر، دوو بۆ سلێمانی و یەك بۆ دهۆك دەبێت.
100 كورسی بەسەر چوار بازنەدا دابەش كراوە بەمشێوەیە:
34 كورسی بۆ هەولێر
38 كورسی بۆ سلێمانی
25 كورسی بۆ دهۆك
سێ كورسی بۆ هەڵەبجە