351 ڕووداوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە گشتی لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە، هەزار و 292 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە و خنكان و هەڵدێران و ڕووداوی دیكە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تۆمار كراون و زیاتر لە ٦٢ كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش 351 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویداوە.
سەركەوت كاڕەش، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: “لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە و ڕووداوی هەڵدێران و خنكان و ڕووداوەكانی دیكە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تۆمار كراون، كە بەم شێوەیە:
پارێزگای هەولێر: ٣٥٨ ڕووداو، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: ٣٥١ ڕووداو، پارێزگای سلێمانی: ٢١٧ ڕووداو، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: ١٣٢ ڕووداو، پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: ١١٥ ڕووداو، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: ٩٨ ڕووداو، پارێزگای هەڵەبجە: ٢١ ڕووداو،”
لە بارەی قوربانییەكانیشەوە بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگریی شارستانیی هەرێم دەڵێ “بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە، ٦٢ كەس گیانیان لەدەست داوە، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: ١٧ كەس، پارێزگای هەولێر: ١٦ كەس، پارێزگای دهۆك: ٩ كەس، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: ٨ كەس، پارێزگای سلێمانی: ٨ كەس، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: كەسێك، ئیدارەی، سەربەخۆی زاخۆ: كەسێك، پارێزگای هەڵەبجە: كەسێك، ئاكرێ: كەسێك.”