زارى کرمانجى-سۆران:
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 21ى ئایارى 2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، كه له سكاڵاكه‌ی دژی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردوه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی، دادگاكه تاوتوێی ژماره‌یه‌ك سكاڵا ده‌كات، یه‌كێك له سكاڵاكانیش، تایبه‌ته به داواكاریه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێم، كه له دژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكردوه.
مه‌سرور بارزانی، له سكاڵاكه‌یدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دابه‌شكردنی 100 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌ر پارێزگاكان و هه‌روه‌ها پێداچونه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 11 كورسییه‌كه‌ی كۆتای پێكهاته‌كان ده‌كات.