زارى کرمانجى-سۆران:
بۆ نەهێشتنى مەترىسى سووتان، بەڕێوەبەرایەتى باخدارى سۆران، نەمامگەى باخدارى بەرزێوەى پاککردەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى سۆران ڕایگەیاند ”رۆژى دووشەممە، ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی باخداری سۆران هەڵسا بە پاککردنەوەو دروێنەکردنی گژوگیای ناو نەمامگەی باخداری بەرزێوە، کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کارەکە بە مەبەستی نەهێشتنی ئەگەری سووتانی گژوگیایەکەو زیان نەگەیاندنی بەناو نەمامگەکەو دەورووبەری، هەروەها نەهێشتنی ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەی نەمامگەکەمان، کە لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سۆران ئەنجام دراوە.