زاری كرمانجی-سۆران
تاڤگەی كانی بەست دەكەوێتە گوندی كانی بەست لە سنووری ناحیەی قەسرێ سەربە قەزای چۆمان، بە یەكێك لە بەرزترین تاڤگەی هەرێمی كوردستان و عێڕاق دادەنرێت، بەمەش گەشتیاران لە هەرچوار وەرزی ساڵ سەردانی دەكەن.
وەك دانیشتووانی گوندی كانی بەست بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن، گرفتی سەرەكیان نەبوونی كارەبای نیشتیمانییە، هەروەها نەبوونی ڕێگای ئۆتۆمبێلە بۆ گەیشتن بە تاڤگەكە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران بڵاوی كردەوە كە پێداویستی گەیاندنی تۆڕەكانی كارەبا بۆ گوندی كانی بەست گەیاندراوەتە ناحیەی قەسرێ و دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت”.