حکوومەتى هەرێم پلانى هەیە بە بازاڕکردنی بەرهەمی هەنگوین زیاتر بکات
زارى کرمانجى-سۆران
پێشبینی دەکرێت لە بارەی کەشوهەوای ئەمساڵ کاریگەرییەکی باشی بۆ سەر زیادبوونی بەرهەمی هەنگوین هەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە هەوڵدایە بۆ بەهێزترکردنی کەرتی کشتوکاڵ و زیاتر پشتیوانیکردنی جوتیاران بازاڕی زیاتری دەرەکی بۆ بە بازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرهەمەکان بڕەخسێنێت.
پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و بە بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی لە دەرەوەی وڵات یەكێکە لە خاڵە گرنگەکانی کارنامەی کابینەی نۆمەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ وەرچەخان لە کەرتی ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پشت بەستن بە نەوت کەم بکرێتەوە و خاکی بە پیتی هەرێمی کوردستان بکرێتە بەشێک لە سەبەتەی خۆراک هەم بۆ ناوخۆ هەم بۆ هەناردەکردنی دەرەوە.
بە بازاڕکردنی بەرهەمی هەنگوینی کوردستان یەکێكە لەو بەرهەمە خۆماڵیانەی لە دەرەوەی هەرێم بە بازاڕکراوە و ئەمەش بووەتە هاندەر بۆ مێشەوانان تاوەکوو پەرەی زیاتر بە پرۆژەکانی مێشەوانی بدەن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە بڕی هەناردە و بە بازاڕکردنی بەرهەمی هەنگوین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر بکات، ساڵانەش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم فێستیڤاڵی تایبەت بە ناساندنی بەرهەمی هەنگوین و بە بازاڕکردنی ڕێکدەخرێت.