زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
لە سنووری قەزای مێرگەسۆر داوا دەكرێت بنكەیەك بكرێت بە بەڕێوەبەرایەتی. بەرپرسی بنكەكەش، دەڵێت: بنكەكەمان ئەگەر بووە بەڕێوەبەرایەتی زیاتر دەتوانین خزمەتی ئەو كەسانە بكەین كە لە بنكەكەمان سوودمەندن، لەگەڵ ئەوەی دەتوانین چەند سەنتەرێك بكەینەوە.
رەشید سەلیم، بەرپرسی بنكەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە سنووری قەزای مێرگەسۆر سێ هەزار و دووسەد كەمئەندام هەن.
بەرپرسی بنكەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی مێرگەسۆر، گوتیشی: داواكاریمان بەرزكردووەتەوە بۆ ئەوەی بنكەكەمان بكرێت بە بەڕێوەبەرایەتی تا بتوانین زیاتر خزمەتی ئەو كەسانە بكەین كە سوودمەندن لە بنكەكەمان، لەگەڵ ئەوەی دەتوانین كۆمەڵێك سەنتەر بكەینەوە، لەوانە سەنتەری ئۆتیزم، بەو پێیەی لە سنوورەكەمان 32 نەخۆشی ئۆتیزم هەن.