زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆک بارزانی دەڵێت، بە بیستنی هەواڵی گیانسپاردنی سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوەڵانیان لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان “زۆر خەمگین بووم”.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20-05-2024، سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاو کردەوە: “بە بیستنی هەواڵی گیانسپاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆمار و عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەر زۆر خەمگین بووم”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەت و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم. خودای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات”.