پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ هەرمسقاڵێك پێنج هەزار دینار بەرزبۆتەوە، هەروەها تادێت ئۆنسەی زێڕیش ڕوولەبەرز بونەوە دەكات ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بە 2,438 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 571 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 524 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 429 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .