پشتیوان كەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری گەنجیەنەی سۆران، دەڵێت: ئەو پەروەردانەی لیستی وانەبێژانی ناردووە كراون بە چەك و دراون بە بانك و لە ماوەیەكی نزیكدا شایستەكانیان دەدرێتێ.
سیامەند دەرگەڵەیی، بەڕێوەبەری گەنجیەنەی سۆران، لەبارەی دابەشكردنی شایستەی وانەبێژان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: سەرجەم پەروەردەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لیستی وانەبێژانیان ناردووە، تەنها پەروەردەی سۆران نەبێت، ئەو پەروەردانەی لیستەكانیان ناردووە كراون بە چەك و بۆ بانك نێردراوە.
سیامەند دەرگەڵەیی، بەڕێوەبەری گەنجیەنەی سۆران، گوتیشی: دابەشكردنی شایستەكانی وانەبێژان دەگەڕێتەوە سەرهەبوونی پارە، كەمێك پارە گەیشتووە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی شایستەكانیان دەكرێت.