زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆكی شارەوانی قەزای ناوەندی سۆران، لەسەر پرسی نەخشەی 22ی سنووری شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت: نەخشەی 22 كێشەیەكی زۆر ئاڵۆزە، بەڵام نەخشەی پێشنیار كراو دانراوە و بەكۆتا هاتووە بەشێوەیەك دانراوە كە كەمترین زیانی هەبێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە خاوەن تاپۆن، ئێستا خەریكی چۆنیەتی جێبەجێكردین بەشێوەیەكی زۆرباشیش قۆناغەكە چۆتە پێشەوە.
سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی گوتیشی: ئەم نەخشەی كە دانراوە بەشێوەیەكە كە بگونجێت لەگەڵ شوێنەكە، بەوەش كەمترین زیان بە هاووڵاتییانی ناوچەكە دەكەوێت.