پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی هەریەك لە دینار بەرامبەر بە دۆلار و دراوەكانی دیكە گۆڕانكاریان بەسەر داهاتووە، تومەن بەرامبەر بە دۆلار تادێت ڕوو لە دابەزین دەكات، بەشێك لە دراوەكانی دیكەش گۆڕانكارییان بەسەر داهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و هەریەك لە تومەنی ئێرانی و دۆلار بەردەوامن لە گۆڕانكاریدانە بەرزی و نزمی تۆمار دەكەن و سەرجەم دراوەكانی دیكەش بەهۆی ئەم گرژیانەی دوایی گۆڕانییان بەسەرداهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 145,500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بە سێ ملیار و 220 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,650 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.