مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ژمارەیەك ئافرەت لە پەیڕەوانی ئایینی بەهایی، لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای بەندكردنیان بەسەردا سەپێنرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە هەر یەك لە (ئازیتا ڕەزوانیخا، شۆعلە ئاشووری، موژدە بەهامین، بۆشرا موتەهیر، سارا شەكیب، سەمیرا شەكیب، ڕۆیا ئازادخۆش، نووشین هێممەت، شوورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مەریەم خورسەندی، فیرووزە ڕاستینژاد، فەرخوندە ڕەزوانپەی، موژگان پوورشەفیع ئەردەستانی و نەسرین خادمی قەهقەرەخی) لەلایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان بە تۆمەتی “چالاكیی فێركاری و پڕوپاگەندەی دژ بە ئیسلام” سزای پێنج ساڵ بەندكردنیان بەسەردا سەپێنرا، كە سەرجەمیان دەكاتە 75 ساڵ بەندكردن.
ڕێكخراوی هەنگاو دەشڵێت جگە لە سزای بەندكردن، هەریەك لەو ئافرەتانە بە بڕی 50 ملیۆن تمەن سزا دراون و بە هەموو شێوەیەكیش چوونە دەرەوەیان لە وڵات لێ قەدەخەكراوە.