زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەڵێت، مردنی سەرۆککۆماری ئێران “خه‌مێكی به ئازار و زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی و گه‌ل و دۆستانی”.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20-05-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی مردنی سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە بڵاو کردەوە: “هه‌واڵی به ئازاری گیانله‌ده‌ستدانی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانیان له ڕووداوی تێكشكانی هێلیكۆپتهرهكهیاندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مباری كردین”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌می و هاوسۆزیی قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی و سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌ت و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێ و خانه‌واده بهڕێزهكانیاندا ده‌رده‌بڕین. له خوای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت”.
مردنی ڕەئیسی وەکو ئەوەی لە پەیامەکەدا هاتووە، “خه‌مێكی به ئازار و زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی و گه‌لی موسڵمانی ئێران و دۆستانی، به‌ڵام دڵنیاین گه‌لی جوامێری ئێران و كۆماری ئیسلامی ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خوای مه‌زن یارمه‌تیده‌ر و پارێزه‌ری هه‌مووان بێت و یادی خوالێخۆشبووان به خێر”.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19-05-2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون.