مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ماوەی هەژدە ڕۆژ 25 هاونیشتمانی لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێدارە دراون.
بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێكی مافی مرۆڤی هەنگاو، 25 كورد لە ماوەی 18 ڕۆژی ڕابردوو بە بیانووی جیاواز لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون.
تێكڕای ئەو هاونیشتمانییانی لەم ساڵەدا لە سێدارە دراون هەر وەكوو ڕێكخراوی هەنگاو ئاشكرای كردووە گەیشتووەتە 72 كەس و لە ئێرانیش بەگشتی ٢٣٣ كەس بووە.